Zeynep Hilal Karyağdı
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
سه‌نعا – AA
له میانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و حوسییهكاندا كراوه گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان له رۆژی دووه‌میشدا به‌رده‌وامه.
له كاتێكدا ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ٣٥١ دیل بگۆڕدرێنه‌وه، فڕۆكه‌كانی سه‌ربه لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌كان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتوون، فڕۆكه‌یه‌كی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له سه‌نعا نیشته‌وه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی حوسییه‌كان دایه و ١٥١ كه‌س كه سه‌ر به حكوومه‌تن ده‌به‌ن بۆ عه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی لیژنه‌كه كه ٢٠٠ چه‌كداری به‌دیلگیراوی حوسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه، گه‌یشتووه‌ته عه‌ده‌ن.
له میانی رێككه‌وتننامه‌ی لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانیان دوێنێ به ئازادكردنی ٤٧٠ دیل له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ٢٤٠ دیل له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه ژماره‌ی ئه‌و دیلانه‌ی به‌یه‌كتر گۆڕانه‌وه گه‌یشته ٧١٠ كه‌س.
دوێنێ لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كه پرۆسه‌ی دانوستان و گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان به‌ڕێوه ده‌با رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن زیاتر له هه‌زار دیل ئازاد بكرێن و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه‌ی ماوه‌ی پێنج ساڵ و شه‌ش مانگه له‌نێوان لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ندا سه‌ری هه‌ڵداوه یه‌كه‌م جاره گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان بگاته ئه‌و ژماره‌یه.