Alaattin Doğru,1 23
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
پاریس – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ركۆماری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، نیكۆڵا ساركۆزی به هۆی ده‌نگۆی "به‌ده‌ستهێنانی پاره به رێگای نایاسایی له لیبیا بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا له ٢٠٠٧"، ناوبراو تۆمه‌تی "دروستكردنی تۆڕی تاوان" دراوه‌ته پاڵ.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی دارایی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه جگه له تۆمه‌تباركردنی به گه‌نده‌ڵی، به‌ده‌ستهێنانی پاره به رێگای نایاسایی له لیبیا بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا له ٢٠٠٧، به‌كارهێنانی بودجه‌ی خزمه‌تگوزاریی گشتی له پێناو خۆیدا، ساركۆزی به دروستكردنی تۆڕی تاوانیش تۆمه‌تبار كراوه.
ده‌نگۆكان له‌باره‌ی ساركۆزی
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه ساركۆزی "بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا له ٢٠٠٧، به رێگای نایاسایی پاره‌ی له سه‌رۆكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی لیبیا، معه‌مه‌ر قه‌زافی وه‌رگرتووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به‌و پاره‌یه به‌ڕێوه بردووه".
سه‌رۆكی له‌كارلادراوی لیبیا، موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌ر له كوشتنی له ٢٠١١ له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا گوتی: "كاتێك ساركۆزی وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا بوو هاته لام و داوای پاره‌ی لێ كردم، منیش پێم دا. به‌هۆی منه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا".
خاوه‌نكار، زیاد ته‌قێدین'یش له ٢٠١٩ رایگه‌یاند كه ئه‌و پێنج ملیۆن یۆرۆی له لیبیاوه بۆ ساركۆزی بردووه.
به‌هۆی ده‌نگۆكانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی به‌رایی له ساركۆزی له ٢٠١٣ ده‌ستی پێكرد. دوای پێنج ساڵ له لێپرسینه‌وه‌ی به‌رایی ساركۆزی له ٢١ی ئاداری ٢٠١٨ له پاریس ده‌ستگیر كرا، نزیكه‌ی دوای ٣٠ كاتژمێر له ده‌ستگیركردنی ده‌ست كرا به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی به تۆمه‌تی "به‌ده‌ستهێنانی پاره به رێگای نایاسایی له لیبیا بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا له ٢٠٠٧، گه‌نده‌ڵی و شاردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ لیبیا".
١٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ساركۆزی به تۆمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لای دادوه‌ر گوته‌ی لێ وه‌رگیرابوو.