Sevgi Ceren Gökkoyun
20 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بهوه كرد ئۆپەراسیۆنێكی ئابووریی بێوێنەی بۆ سهر ئێران ڕاگهیاندووه و، هۆشداریشی دا بەو وڵاتانەی پشتیوانی لە حكوومهتی تاران دەکەن ڕووبەڕووی لێکەوتە ئابوورییە قورسەکان دەبنەوە.
لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ترەمپ باسی لهوه کرد جگه لە خۆی هیچ کەسێکی دیکە دەرفەتی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی نەداوەتە ئێران.
ترەمپ باسی لهوه كرد ئێران نەیتوانیوە سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت و، گوتی: "لەبەرئەمە ئهمڕۆ توندترین ئۆپەراسیۆنی ئابووریی ڕادهگهیهنم کە تا ئێستا بەرامبەر هەر وڵاتێک جێبەجێ کرابێت. ئەمە جەنگی ئابووریی و گۆشەگیرکردنی بێوێنە دهبێت".
ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد هێزی دەریایی ئێران لەناو براوە، هێزە ئاسمانییەکانی تێکشکێنراوه، کارگە سەربازییەکانی لهناوچوون، دراوەکەی بێبایەخ بووە و وڵاتەکە لە باری لەرزۆکیدایە.
گوتیشی: "ئهمڕۆ ڕایدەگەیەنم کە هەر وڵاتێک ڕێگا بدات دامەزراوە داراییەکان، کۆمپانیاکان، فڕۆکەخانەکان یان دامەزراوە دەوڵەتییەکان هەر جۆرە هاوکارییەکی بژێوی بۆ ئێران دابین بکهن، ڕووبەڕووی لێکەوتەی ئابووریی زۆر گەورە دەبێتەوە. قاچاخچێتیی نەوت، هێڵەکانی سواپ، گواستنەوەی پارەی کاش، نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو پێویستە تەواوی ئەمانە دەستبەجێ کۆتاییان پێ بهێندرێت. دەزانن ئێوە کێن".
ترەمپ جەختی لهسهر ئهوه کردەوە پێویستە تەواوی هاوپەیمانان لە پاڵ ئەمریکادا بن بۆ گۆشەگیرکردن و شکستپێهێنانی هەڕەشەی ئێران، ئاماژەی بەوەیش کرد ئێران کەنارگیر بووە و ئەم ڕێکارە مێژووییانە "تواناکانی بڵاوکردنەوەی تیرۆر لە سەرانسەری جیهاندا" لەو وڵاتەدا پەک دەخەن.