Muhammed Ali Kamal
23 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2020
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ بەغدا، کۆبووەوە.
بهپێی راگهیهنراوی كۆبوونهوهكه، مهسرور بارزانی ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووه لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و لە پێش هەموویانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوهتهوه لەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لایەنی فەرمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و بە هیچ شێوەیەک حکوومەتی هەرێم سازش لە مافە دەستورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکات.

باس لهوهشكراوه كه ههر له كۆبوونهوهكهدا جهخت لهوهكراوهتهوه، کە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی و بەردەوام داکۆکی لە مافە رەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە.
تیشك خراوهته سهر ئهوهش، پرۆسەی گفتوگۆی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێكراوه و شاندی هەرێمی کوردستان هەر کاتێک بە پێویستی بزانێت، ئامادەیە سەردانی بەغدا دەکات.