سياسەت, جيهان

جێگرى سەركۆمارى توركيا سەركۆنەى پشكنينى ناياسایی كەشتييەكى توركيای كرد

جێگرى سەركۆمارى توركيا، فوئاد ئۆكتاى: "يەكێتى ئەورووپا، كە بەبێ راوێژى حكوومەتى شەرعيى ليبيا، ناتۆ و وڵاتەكەمان، ئۆپەراسيۆنى ئيرينى دەستيپێكردووە، جارێكى دیكه‌ ئەوه‌ى دووپاتكردەوە كە لايەنگریى كردووە".

Abdullah Yasin Güler  | 23.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
جێگرى سەركۆمارى توركيا سەركۆنەى پشكنينى ناياسایی كەشتييەكى توركيای كرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

جێگرى سەركۆمارى توركيا، فوئاد ئۆكتاى، لە بارەى پشكنینی كەشتييەكى بازرگانيى توركيا كە بەرەوە ليبيا ده‌ڕۆیشت بە شێوەيەكى ناياسايى، رایگه‌یاند: "يەكێتى ئەورووپا، كە بەبێ راوێژى حكوومەتى شەرعيى ليبيا، ناتۆ و وڵاتەكەمان، ئۆپەراسيۆنى ئيرينى دەستيپێكردووە، جارێكى دیكه‌ ئەوه‌ى دووپاتكردەوە كە لايەنگریى كردووە".

فوئاد ئۆكتاى بەهۆى راگرتن و پشكنينى كەشتييەكى بازرگانى توركيا كە بارى بۆ ليبيا دەگواستەوە لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست بە شێوەيەكى ناياسايى، لە رێگەى تويتەرەوە په‌یامێكی بڵاوكردەوە:

"يەكێتى ئەورووپا، كە بەبێ راوێژى حكوومەتى شەرعيى ليبيا، ناتۆ و وڵاتەكەمان، ئۆپەراسيۆنى ئيرينى دەستيپێكردووە، جارێكى دیكه‌ ئەوه‌ى دووپاتكردەوە كە لايەنگریى كردووە. لە چوارچێوەى ئەم ئۆپەراسيۆنە جێى مشتومڕەدا كە پاڵپشتى چەك بۆ حەفتەرى كودەتاچى ناپشكنێت بە پێچەوانەوە دەيەوێت حكوومەتى شەرعى سزا بدات، بە توندى سەركۆنەى ئەو دەستێوەردانە نادادپەروەرانه‌یه‌ دەكەين كە لە لايەن كەشتييەكى سەربازى ئەڵمانييەوە كراوەتە سەر كەشتييەكى بارهەڵگرمان".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın