Dlshad Saifaalddin Ahmed
02 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر ـ AA
جێنشینی عەرەبستانی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان پێشوازی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،مەسرور بارزانی کرد.
بەگوێرەی ھەواڵێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ جێنشینی عەرەبستانی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگریی سعوودیە، خالید بن سەلمان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات، شێخ تەحنون بن زاید پێشوازی لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،مەسرور بارزانی کرد.