Fahrettin İbrahim
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لە لایەن ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەڵاحەددین محەمەد بەهائەددین پێشوازی لێکرا.
هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەردانی هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کرد.
پرسی دەستووری هەرێمی کوردستان، دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا، تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوانەن.
شاندەکەی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە هەر دوو جێگرەکەی، جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر و راوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب و نەوزاد هادی.