Heman Hussein Yaseen Yaseen
08 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە بانگھێشتی فەرمیی سەرۆکی فەڕەنسا، سەردانی پاریس دەکات و رۆژی چوارشەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩ لە کۆشکی ئەلیزێ لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە.
ماڵپەڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق، دۆخی ناوچەکە و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.