Fahrettin İbrahim
02 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە شاندێکى ENKS کرد.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى، لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندێکى باڵاى ئەنجومەنى نیشتمانیى کوردى لە سووریا (ئەنەکەسە) بە سەرۆکایەتیى سعوود مەلا، دوایین پێشهاتەکان و دۆخى سووریا و ئامادەیى و ڕۆڵ و کاریگەریى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانیان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد.
بە پێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگیى یەکڕیزى و تەبایى و پێکەوەکارکردن و لێکگەیشتن و بنیاتنانى متمانە لەنێوان لایەن و پێکهاتە کوردستانییەکان لە سووریا کردەوە، هەموو ئامادەییەکیشى بۆ هاوکارى و پشتگیریى هەر هەوڵێک لەپێناو ئارامى و سەقامگیرى و چارەسەرکردنى ئاشتیانەى کێشەکان لە ناوچەکە نیشان دا.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، "لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پێویستیى تەبایى و یەکترقبووڵکردن لەنێوان پێکهات و لایەنەکان لە سووریا و کارکردن لەپێناو چارەسەرى کێشەکان و گێڕانەوەى ئارامى و سەقامگیرى کردەوە، نیگەرانیى خۆیشیان لە هەوڵەکانى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە و کار و ڕەفتارى چەکدارانى توندڕۆى ئۆپۆزسیۆنى سووریا نیشان دا".