Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
رامەڵڵا - AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەناری رۆژئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژهەڵاتی قودس، تەنها لە میانی مانگی رابردوودا، ٤٨٣ فەڵەستینی دەستگیرکراون کە ١٢٥یان منداڵن.
بە گوێرەی راپۆرتێک کە لەلایەن شاندی دیلەکانی فەلەستین، سەندیکای دیلەکانی فەڵەستین، دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤی ویژدان و ناوەندی مافەکانی مرۆڤی میزان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سەربازانی ئیسرائییل ٤٨٣ هاووڵاتی فەڵەستینیان دەستگیر کردووە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژهەڵاتی قودس ١٣٧ کەس دەستگیر کراون، کە زۆرترین هاووڵاتی فەڵەستنی لەو شارە ژیان دەگوزەرێنن.
لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەو ژمارەیەی سەربازانی ئیسرائیلی دەستگیری کردوون ١٢٥ یان منداڵن بەم پێیەش ژمارەی منداڵانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل بۆ ٣٠٠ منداڵ بەرز دەبێتەوە.
لە راپۆرتەکە ئیدانەی ئەو پێشێلکاریانە کراوە کە سەربازانی ئیسرائیل دەرهەق بە فەڵەستینییەکان ئەنجامی دەدەن و هاوکات بانگەواز بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکات کە هەرچی زووە بە دەنگ بێن لەسەر رووداوەکان.