Gülbin Yıldırım
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی بانگه‌شه‌كانی دروستكردنی چه‌ند رێگری و به‌ربه‌ستێك بۆ كردنه‌ئامانجی دامه‌زراوه‌ی ئەمازۆنی بواری ته‌كنه‌لۆجیا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌درۆخسته‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا رایگه‌یاند، حكوومه‌تی تره‌مپ پلانی نییه بۆ دروستكردنی رێگری و به‌ربه‌ست دژ بە ئه‌مازۆن.
له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی دابه‌زینی به‌های پشكه‌كانی ئه‌مازۆن، سارە سانده‌رز گوتی: "له ئێستادا هیچ روونكردنهوهیهكمان نییه و سیاسه‌ت و چالاكییه‌كی دیاریكراو هه‌ڵناسه‌نگێنین، یان پلانمان بۆی نییه".