Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
بۆ كۆچی دوایی سه‌ركۆماری پێشووی عێراق، حكوومه‌تی ئه‌مریكا پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه نووسینگه‌ی گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "بۆ كۆچی دوایی سه‌ركۆماری پێشووی عێراق و ده‌وڵه‌تمه‌دار، جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مریكا له ناخی دڵه‌وه پرسه‌ی خۆی ئاراسته ده‌كات. له‌م رۆژه ماته‌مینیه‌دا هاوخه‌می خانه‌واده‌ی سهركۆمار تاڵه‌بانی و گه‌لی عێراقین".
دوێنێ سه‌ركۆماری پێشووی عێراق، جەلال تاڵه‌بانی كه بۆ دووخول پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقی به‌ڕێوه برد له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی له ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت كۆچی دوایی كرد.