سلێمانی
رووداوه‌كه سه‌عات 8ی ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كی (خه‌بات) له‌خوارووی رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی له‌نزیك بنكه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ی.ن.ك روویداوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی گه‌واهیده‌ران له‌نزیكی روووداوهكه بۆ AA چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌نێو ئوتۆمبیلێكهوه ته‌قه‌یان لهبنكهكه كردووه‌و له‌ئاكامدا چه‌ند كه‌سێكی نێو بنكه‌كه به‌ركه‌وتوون.
له‌لایه‌كی دیكه سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی (میران محه‌مه‌د) بۆ AA گوتی" سێ كه‌س له‌نێو بنكه‌كه به‌ركه‌وتوون و یه‌كێك له‌وان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18ساڵانه ژیانی له‌ده‌ستداوه‌و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون و له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێ ".
هێشتا هیچ سه‌ره‌داوێك له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ران و هۆی به‌رپابوونی رووداوه‌كه روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌و هێزه ئاسایشپارێزهكانی سلێمانی ده‌ڵێن خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه له‌ڕۆژی 28/8/2013 ه‌وه، ئه‌وه دووه‌مین كه‌سه له‌شاری سلێمانی به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی بانگه‌شه‌وه به‌فیشه‌ك ژیان له‌ده‌ست ده‌داو چه‌ند كه‌سی دیكه برینداركراون.
شه‌وی دووشه‌ممه له‌جاده‌ی (تووی مه‌لیك) ژنێك به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌ند كه‌سێك ژیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی هۆشداریی دایه بانگه‌شه‌كاران خۆ بهدوورگرن له‌هه‌ڵگرتنی تفه‌نگ له‌كاتی بانگهشهداو ئارامی شاره‌كه بپارێزن.