سلێمانی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان (عه‌لی باپیر) له‌به‌رده‌م سه‌دان لایه‌نگری حیزبه‌كه‌ی كه بۆپشتیوانی له‌لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆ بوونه‌وه گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان دا‌و به"سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی" وه‌سفیكرد، به‌ڵام ره‌خنه‌ی گرت له‌جۆری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه.
عه‌لی باپیر گوتی "به‌داخه‌وه 22 ساڵه ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی بنیاتمان ناوه ههورازو نشێوی زۆری تێكه‌وتووه، ئه‌و هه‌موو توانا‌و ده‌رفه‌ته زۆره‌ی له‌به‌رده‌ستی بوو ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی داوه‌رانه كه‌ڵكی لێوهرگیرایه ئێستا له‌قۆناغێكی دیكه‌دا ده‌بووین".
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بانگهوازیكرد بۆ دامه‌زراندنی حوكمڕانییه‌كی نیشتمانی و هه‌وڵی دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو كه به‌بۆچوونی ئه‌وان دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی نیشتمانییه نه‌وه‌ك هێزێكی حزبی.
باپیر گوتیشی "خه‌ڵك ده‌پرسێ ئایا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ڵبژاردندا دۆڕاندی، گره‌نتی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌یه؟ ده‌بێ گره‌نتی ئه‌وه هه‌بێ و هه‌مووان وریا بین له‌پاراستنی ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئومێده‌وارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌یه‌كی پاكژ و بێ گه‌رد به‌ڕێوه‌بچێ و جارێكی دیكه هه‌رێم نه‌خرێته لیستی ڕه‌ش و هاووڵاتیانیش له‌پرۆسه‌كه بێ ئومێد نه‌بن".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ساڵی 2001 له‌دوای جیابونه‌وه‌ی له(بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستان) وه‌ك حزبێكی سیاسی خۆی ڕاگه‌یاند، ئێستا چوار كورسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌و یه‌كێكه له‌حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان.بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شدارییكردووه.