ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا (بولەند ئارنچ) لەبارەی وەستاندن یان بەردەوامبوونی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان حکومەتی تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستان گوتی " ماوەیەکە میدیاکان لێدوانی (جەمیل بایک) بەکاردەھێنن و چاوەڕێی کاردانەوەمان لێدەکەن. ئەوە بە شوورەیی دەزانم. چونکە (جەمیل بایک) یەکێکە لە سەرکردەکانی رێکخراوێک، ھەموو خەڵکی تورکیا دەزانن ئەو رێکخراوە چییە و رۆڵی چی گێڕاوە.
ئێستا داوا لە جێگری سەرۆکوەزیران دەکرێ وەڵامی لێدوانی (جەمیل بایک) بداتەوە. بە ھیچ شێوەیەک ئەوەم قەبوڵ نییە. چونکە ئێمە لە ھەمان ئاستدا نین. بێجگە لەوە ئێمە ھەمیشەخۆدەبوێرین لە وەڵام و وەڵامکاری".