Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
مه‌درید - AA
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه جوداخوازان له‌دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت ئه‌نجامیاندا، ٥٢ كه‌س برینداربوون كه چواریان پۆلیسن و سێ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له‌دوای بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه، له‌سه‌ر بانگهێشتی پارته‌كانی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌یان هه‌زار جوداخواز له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی بارسێلۆنا، گیرۆنا، لێیدا و تاراگۆنا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی EFEی فه‌رمی ئیسپانی، ٥٦ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له دوو خۆپیشاندانی جیاواز له‌به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له كۆنسولخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌ت له بارسێلۆنا كردووه.
له میانی یه‌كێك له خۆپیشاندانه‌كانی بارسێلۆنادا خۆپیشانده‌ران، به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمی كه له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدایه، رۆیشتن. به‌ڵام پۆلیس رێگریی لێ‌كردن و به دار به‌ره‌وڕووی جوداخوازان بوویه‌وه.
له شاری لێیدا، خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌ستی پۆلیسیان به‌زاند و ویستیان بچنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمی له شاره‌كه. پۆلیس ته‌نها به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه باڵه‌خانه‌كه، توانی بیانوه‌ستێنێت.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی گیرۆناشدا كه کارلێس پیگدێمۆنت ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی بووه، نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان كرد و هیچ گرژییه‌كی لێنه‌كه‌وته‌وه.
له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ساڵێنت و تاراگۆنا سه‌دان كه‌س هاتوچۆیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ستاند و بوونه هۆی درووستبوونی قه‌ره‌باڵغی.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی كه‌ته‌لۆنیا، بڵاویانكرده‌وه چوار پۆلیس و ٤٦ خۆپیشانده‌ر له بارسێلۆنا و دوو خۆپیشانده‌ر له میانی رووداوه‌كانی لێیدادا برینداربوون. هاوكات سێ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.