Zana Natık Kerem
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
نەینەوا ــ AA
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حامد عوبێدی رایگەیاند كە لە ئاكامی هێرشێكی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك، پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.
حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەك تیرۆریستی داعش، بۆسەكیان بۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی ریاز سەر بە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای كەركووك دانابوو كە لە میاندا، پێنج چەكداری حەشدی شەعبییان كوشتووە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە دوای ئەنجامدانی هێرشەكە و لە كاتی گەیشتنی هێزی پشتیوانی بۆ ناوچەكە، تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
لە میانی سێ رۆژدا ئەمە دووەم هێرشە كە تیرۆریستانی داعش دژ بە حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای كەركووك ئەنجامی دەدەن.
رۆژێ شەممەی رابردوو لە میانی دانانی بازگەیەكی ساختە لە لایەن تیرۆریستانی داعش لەسەر رێگەی نێوان كەركووك و بەغدا، هەشت پۆلیسی فیدرال كوژران.