Kayhan Gül
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
پۆدگۆریتسا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به پێدانی ده‌سه‌ڵاتی پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دۆناڵد تره‌مپه‌وه رایگه‌یاند، "یه‌په‌گه و په‌كه‌كه هه‌ردووكیان رێكخراوی تیرۆریستین و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. ته‌نها ناوه‌كانیان جیاوازه و هه‌ر چه‌كێك بكه‌وێته ده‌ستیان، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر توركیا. پێشتریش رامانگه‌یاندبوو كه ئه‌و چه‌كانه‌ی به یه‌په‌گه دراوه، به ده‌ستی په‌كه‌كه‌وه له توركیا گیراوه".
چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مۆنتینیگرۆ له پۆدگۆریتسای پایته‌ختی ئه وڵاته، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، حكوومه‌تی تره‌مپ له‌و رۆژه‌وه‌ی هاتووه‌ته ده‌سه‌ڵات، رایگه‌یاندووه له هه‌ستیارییه‌كانی توركیا تێدەگه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وتێك نانوێنن زیان به توركیا بگه‌یه‌نێت.
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "یه‌په‌گه و په‌كه‌كه هه‌ردووكیان رێكخراوی تیرۆریستین و هیچ جیاوازییه‌كیان نییه. ته‌نها ناوه‌كانیان جیاوازه و هه‌ر چه‌كێك بكه‌وێته ده‌ستیان، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر توركیا. پێشتریش رامانگه‌یاندبوو كه ئه‌و چه‌كانه‌ی به یه‌په‌گه دراوه، به ده‌ستی په‌كه‌كه‌وه له توركیا گیراوه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە دەکرێت هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو هێز رەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن و رایگەیاند: ''ئەمە بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە زۆر گرنگە. چونکە رەققە لەسەدا ٩٩ زیاتری دانیشتوانەکەی عەرەبی سوننەن. هەر لەبەر ئەوەش پێویستە کە پلانی باش بۆ داهاتووی شارەکانی سووریا دابنێین. واتە پێویستە پلان بۆ قۆناغی دوای داعش دابنێین. ئەگەر پشتیوانیی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بکەین و گرنگی بە سەقامگیریی لەو وڵاتە بدەین، بەتایبەت پێویستە لەو هەڵانەی لە عێراق ئەنجاممانداوە پەند وەربگرین و هەنگاوی هەڵە نەهاوێژین''.
گوتیشی: ''یەپەگە و پەکەکە هەردووکیان رێکخراوی تیرۆریستین، هیچ جیاوازییەکیان نییە. تەنها ناوەکانیان جیاوازە و هەر چەکێک کە دەکەوێتە دەستیان، هەڕەشەیە بۆ سەر تورکیا. پێشتریش بە ئێوەمان راگەیاندبوو کە ئەو چەکانەی دراوە بە یەپەگە لە تورکیا دەستیان بەسەردا گیراوە. ئیدارەی ئەمریکا بۆچوونی ئێمە لەوبارەیەوە زۆر بەباشی دەزانێت''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد هەموو ئەو بابەتانە لە کۆبوونەوەکەی سەرکۆماری وڵاتەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغاندا بۆ ئەمریکا، بەتایبەت لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپدا تاوتوێ دەکرێن و هەموو بۆچوونەکانیان بە هۆکارەکانییەوە، ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.