Muhammet Ali Kemal
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە فڕۆکەی تایبەتی ''ئانا'' کاتژمێر ١٤:٥٠ بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بەڕێکەوت.
هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران، نومان کورتوڵموش و راوێژکاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، فوئاد ئۆکتای و پارێزگاری ئەنقەرە، ئەرجان تۆپاجا و بەرپرسانی دیکەی حکوومی بینالی یڵدرمیان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغاوە، بەڕێکرد.
هاوکات هەریەک لە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، مستەفا ئەلیتاش و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، حەیاتی یازجی و سکرتێری گشتیی پارتەکە، عەبدولحەمید گول یاوەری یڵدرم دەکەن لە سەردانەکیدا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی سۆماڵدا سەردانی بەریتانیا دەکات، لە میانی سەردانەکەیدا ژمارەیەک کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجامدەدات.
بڕیارە بینالی یكڵدرم لەدوای ئەوەی چاوی بە تێریزا مای دەکەوێت، لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتانەی کە بەشدار دەبن لە کۆنفرانسەکەدا و هاوکات لەگەڵ رەوەندی تورکی لە بەریتانیا، خاوەنکاران ونوێنەرانی ئۆرگانەکانی میدیا کۆبێتەوە.