پاریس
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا (لۆران فابیۆس) سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیسرائیل (شیمۆن پیرێز) دیداریكرد، فابیۆس ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه گوتی "به‌شار ئه‌سه‌د گاڵته به ژیان و مافی مرۆڤ ده‌كا، بگره گاڵته به مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌كا".
فابیۆس له‌باره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (باراك ئۆباما) كه گوتبووی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سوریا هێڵی سووره، گوتی " ئێستا ئیتر كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ره، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌ده‌نگ نه‌یه‌ین كه‌س متمانه‌ی نامێنی به‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ركه‌س بۆخۆی ده‌توانێ كوشتوبڕی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی بكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی دا به‌دواكه‌وتن و سستیی له‌كاره‌كانی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: چه‌ند وڵاتێك رێگرن له‌خێرا جووڵانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی سوریاوه، به‌ڵام ناوی هیچ وڵاتێكی نه‌هێنا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیسرائیلیش قسهیكردو گوتی " ئه‌وه‌ی له‌سوریا روو ده‌دات كارێكی بێ ئه‌خلاقییه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ده‌بێ به‌ر به‌م وه‌حشیگه‌رییه بگیرێ"