قاھیرە
ئیئتیلافی نیشتمانی شۆڕشی سوریا به‌توندی ره‌خنه‌ی گرت له‌سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌وه وه‌سفی ده‌كات كه " ئێران له‌سه‌ر خوێنی گه‌لی سوریا گه‌مه‌ی سیاسی ده‌كات و ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی له‌ناوچه‌كه فراونتر بكات".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه یه‌كێ له‌نوێنه‌رانی رێبه‌ری ئێران (ره‌حیم سه‌فه‌ویی) گوتبووی " شه‌ڕو كوشتاره‌كانی سوریا له‌ملی نه‌یاره‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دایه".
له‌لایه‌كی دیكه هه‌ردوێنێ جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئێران، ئۆپۆزسیۆنی سوریای به "دروستكراوی ئه‌مریكا" ناوبرد‌و رایگه‌یاند: په‌لاماردانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن ئهمریكاو رۆژئاواوه، هێڵی سووره.
ئیئتیلافی نیشتمانی شۆڕشی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لهراگهیهنراوهیهكی چاپه‌مه‌نیدا وه‌ڵامی نوێنه‌ری رێبه‌ری ئێران (ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی) دایه‌وه، بێجگه له‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاندبوو: ئێران به‌چه‌ك و پاره پشتیوانی له‌ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵكی سوریا هه‌ژموونی خۆی فراونتر بكات له‌ناوچه‌كه‌دا.