ئەسته‌نبوڵ
بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجان له‌توركیا به‌هاریكاریی له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كه‌مپینی (جوڵانه‌وه‌ی ئینسانی و شارستانێتی) یان ساز كرد بۆ پشتیوانی له‌گه‌لانی سوریا‌و میسر.
كه‌مپینه‌كه لهتوركیاو سه‌د هه‌زار نامه ده‌نێرن بۆ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له‌باره‌ی رووداوه خوێناوییه‌كانی میسر‌و سوریا.
كه‌مپینه‌كه سه‌ره‌تا بهگردبوونهوهیهك له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ كاره‌كانی ده‌ستپێكردو به‌هه‌زاران كه‌س به‌شداریی گردبوونهوهكهیانكرد.
به‌شداران لە شوێنە جۆربه‌جۆره‌كانی ئەسته‌نبوڵ بە پاس و ئوتۆمبیلەکانیان، یەک لەدوای یەک چوونه شوێنی گردبوونه‌كه. ئاڵاکانی تورکیا، میسر، سوریا‌و فەلەستینیان بهرزكردبووهو ، لەسه‌ر لهوحە وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئیخوان موسلیمین و سیمبوڵی چوارپهنجهیان هه‌ڵگرتبوو.
له‌پاڵ وێنەكان ئه‌و دروشمانه بەزمانهكانی تورکی، عەربی و ئینگلزیی نووسرابوون "یەکێكتان کوشت، یەکێكی دیكه‌تان لەسێدارەدا، رێگه به‌وی دیكه ناده‌ن؟"
هه‌روه‌ها نزایانكردبوو " یا خوای تۆڵه‌سێن فەرمانمان پێبكه تا تۆڵه‌یان لێبكه‌ینه‌وه" "شەھیدەکان قەرزی خۆیان دا، ئه‌مجا نۆره‌ی ئێمه‌یه" "ئەی ئیخوان نیگەران مەبە نەوەکانی بەئیسلام پەروەردەکراو پشتگیری تۆیە"