Rewa Mahmood Hasan
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
سلێمانی - AA
عەلی باپیر لە کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند: "کۆنگرەی چوارەم لە کاتێکی ئێجگار دژواری ناوچەکەدا دەبەسترێت. ھیوادارم کۆنگرە وێستگەیەکی گرنگ بێت بۆ چاوبەخۆدا گێڕانەوە و روانین بۆ ئاییندە. پێویستە کۆنگرە لە ئاست چاوەڕوانی خەڵکدا بێت".
عەلی باپیر گوتیشی: "ئێمە ئێستا وەک کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمان داوە، بەڵام بە شێوازی خۆمان، نەک لاسایی کەس بکەینەوە. وەک رەخنەگرتن لە حکوومەت و گەشەپێدانی بۆ ئەوەی لە ئاست چاوەڕوانییەکانی خەڵکدابێت نەک بۆ لەناوبردن و داروخاندنی کەس ئۆپۆزسیۆن بوونمان ھەڵبژاردبێت. ئۆپۆزسیۆن بوونمان کاریگەری دروستکردووە".
عەلی باپیر (لە ھەرێمی کوردستان) گوتی: "دەبێ ھەوڵبدەین پەرلەمان و حکوومەت و دادوەریی لە قورگی حزب دەربێنین. پێویستە کار بکەین دەست ھەڵبگیرێ لە تاڵانکاری و دادگەریی بچەسپێندرێت".