Sangar Hamad Azeez
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
دوا بەدوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی هەردوو سەرکردە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان سازکرد.
لە میانی کۆنگرەکەدا حەیدەر عەبادی گوتی :"لەبارەی پرسی دراو لە پال تورکیا داین، بۆ هەر رێکارێک کە تورکیا بیگرێتە بەر، ئامادەین پشتیوانی لێ بکەین".
سەبارەت بە پرسی ئاسایشی سنوور سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی گوتی: "لەبارەی ئاسایشی سنوورهكانهوه هاوڕاین. نامانهوێت هیچ رێكخراوێك لهسهر خاكی عێراق جێی خۆی خۆش بكات و له دژی ئهمهین".