29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
بەغدا ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ھۆشداری دا ھۆشداری دا لەوەی کە لە ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، شەڕی ناوخۆ رووبدات.
سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ریاز بەدران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ھەوڵێکی مەترسیدار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئارادایە.
ریاز بەدران هۆشداری ئەوەی دا کە لە ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، شەڕی ناوخۆ رووبدات.
دوێنێ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی پەسندکرد، کە داوای بە دەست ژماردنەوەی 10 لەسەدی دەنگەکانی هەڵبژاردن دەکات لە گشت پارێزگان، هەروەها دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکانی چەند پارێزگایەکیشی هەڵوەشاندەوە.