Nurettin Coşkun
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی په‌خشی راسته‌خۆی كه‌ناڵه‌كانی Habertürk TV, Show TV و Bloomberg HT وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی Habertürk TV، وه‌یس ئاتێشی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئێستا بۆچی هاوپه‌یمانی كۆمار دروستده‌كه‌ین؟ له ئێستاوه دروستیدهكهین تا له‌دوای هه‌ڵبژاردن پشتیوان به‌خوا ئه‌م هاوپه‌یمانییه به هه‌وڵێكی زۆر به راوێژ و پشتیوانی یه‌كتر به‌رده‌وامی به قۆناغه‌كه بدات".
له باره‌ی بانگه‌شه‌ی كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سهركۆمار، موحه‌ڕه‌م ئینجه، كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو به شێوه‌یه‌كی گونجاو داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ئه‌مریكا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان گوتی: "ده‌ی بیڵێ، كی وایگوت، چ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی وایگوت؟ ئایا وه‌زیری دادی ئه‌مریكا وایگوت؟ به‌رپرسێكی ئه‌منیی له‌وێوه وایگوت؟ كێ گوتی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌مریكای جه‌هه‌په‌یه ئه‌و وای گوتبێت و تۆش قسه‌كه‌ی ئه‌و بلێیته‌وه ئه‌وا هه‌مووتان ئیفلاستان كردووه. رایبگه‌یه‌نه. به هه‌واڵگری ده‌ڵێی یان به وه‌زاره‌تی داد به‌س رایبگه‌یه‌نه. توركیا ره‌ش مه‌كه. ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تی داد، 85 فه‌رده به‌ڵگه‌مان له‌سه‌رده‌می به‌رێز ئۆبامادا بۆ ناردوون".
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا میتینگی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن یان نا؟ ئه‌ردۆغان گوتی: "له راستیدا من ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م. لانی كه‌م یه‌ك دوو میتینگی كۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن به هاوبه‌شی بكه‌ین، پێموایه بڕیارێكی گرنگه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بریارێك نییه به‌ته‌نها من بیده‌م. ئه‌گه‌ر به‌ڕێز باخچه‌لی هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت ئه‌وا ره‌نگه یه‌ك دوو میتینگ بۆ نموونه ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام بده‌ین. هاوڕێیان له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیی له لایه‌ن لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه بێت ئه‌وا ئه‌و هه‌نگاوه‌یش ده‌گرینه‌به‌ر".
-"په‌كه‌كه سێ مانگ پێشتر مۆڵه‌ت له ئێوه وه‌رده‌گرێت؟"
له‌باره‌ی رێگه‌دان به كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی هه‌ده‌په و رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئاك پارتی له لایه‌ن هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌ڕاستی ئه‌ورووپا جگه له هه‌ندێك وڵات، تووشی كێشه‌ی ژیری بوون. به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، ئه‌م هه‌موو كاره باش و جوانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و گفتوگۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام ته‌ماشا ده‌كه‌ین دیسانه‌وه پشتگیریی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه ده‌كات، به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه و فه‌تۆ و ده‌رگایان بۆ ده‌كاته‌وه. به‌ڕای من هۆكاری پشت هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌یه، گوایه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بكه‌ن، ده‌توانن زۆر بۆ توركیا بهێنن. ناتوانن. كوده‌تا ئه‌نجامدرا چی روویدا؟ چیتان ده‌ستكه‌وت؟ ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شوێن له‌په‌یوه‌ندیداین، كاتێك ئه‌مه‌تان پێناڵێین، نیگه‌ران ده‌بن. جارێكیان هه‌نگاوێكی جددییان دژی ئه‌م رێكخراوه تیرۆرستییانه نـا. به‌ڵام ئێستا دیسان هه‌ڵبژاردن نزیكبووه‌ته‌وه، بیانبووەکانیان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه. شتی وا نییه كه په‌كه‌كه سێ مانگ پێشتر مۆڵه‌تی وه‌رگرتبێت، په‌كه‌كه سێ مانگ پێشتر مۆڵه‌ت له ئێوه وه‌رده‌گرێت؟ ئێوه نه‌ك پارته‌كه‌مان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشمان مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، مۆڵه‌تی ناده‌ن و هۆڵی پێناده‌ن. هه‌ڵوێستی له‌م جۆره چۆن ده‌بێت؟".