Sarmand Hameed
22 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
بەغدا - AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، چوار چەکدار کە بە کوشتنی خۆپیشاندەر و کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف تێوەگلابوون، دەستگیرکران.
لە خۆپیشاندانەکانی مانگی شوباتی رابردوو لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای نەجەف، شەش خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٢٠ی دیکە کوژران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای چاودێری هەواڵگریی ورد بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ مانگ، چەتەیەکی تاوانبار دەستگیرکرا کە هێزە ئەمنییەکانی لە پارێزگای نەجەف کردبووە ئامانج تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردبوو
لە راگەیەنراوەکەدا روونکراوەتەوە کە پشتبەستن بەو دانپێدانەی کە چەتەکە داوییەتی، چوار چەتەی دیکە دەستگیرکران کە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردبوو.
ئاماژە بەوەشدراوە کە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی پارێزگای نەجەف، وەک هەوڵێک نانەوەی پشێوی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران.
لە راگەیەنراوەکەدا هیچ وردەکارییەک لەبارەی ناسنامەی دەستگیرکراوەکان نەخراوەتەڕوو.
بەپێی داتاکانی حکوومەتی عێراق، لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سەریانهەڵدا و بەهۆیانەوە حکوومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا، ٥٦٥ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژران.