Fahrettin İbrahim
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
دۆحه - AA
شا سه‌لمان بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی هاریكاری كه‌نداو، بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د-ی كرد.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی قه‌ته‌ری، (QNA)، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ٣٩هه‌مین لووتكه‌ی هاریكاری كه‌نداو، شای سعوودیه، شا سه‌لمان بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د-ی كردووه.
له ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٧ وڵاتانی سعوودیه، میسر، به‌حرێن و ئیمارات به بڕیاركی هاوبه‌ش گه‌مارۆی سیاسی و ئابووریان خسته سه‌ر قه‌ته‌ر.
ئه‌و وڵاتانه ١٣ خاڵیان وه‌ك داواكاری ئاراسته‌ی قه‌ته‌ر كردبوو كه تێدا داواكردبوو، قه‌ته‌ر هه‌رچه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێ و هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره دابخات، كه له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ره‌تكرایه‌وه.