Ramal Abdullah Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكا ئه‌وا ناهێڵن به هیچ جۆرێك نه‌وت له ناوچەی كهنداوەوه هه‌نارده بكرێت.
حەسەن روحانی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای سمنان باكووری ئێران له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و فرۆشتنی نه‌وته‌وه گوتی: "ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه ئێران له فرۆشتنی نه‌وت بێبه‌ش بكات و كۆتایی به بازرگانی (ئێران) له‌گه‌ڵ جیهان بهێنێت و له ناوچه‌كه به ته‌نها بیهێڵێته‌وه. ئه‌مریكا بازرگانی ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان پێ راناگیرێت. ئێران په‌یوه‌ندییه سیاسیی، ئابووری و كولتوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان ده‌پارێزێت".
سه‌ركۆماری ئێران سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئیداره‌ی واشنتۆن رایگه‌یاندووه به سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌گه‌نه ئامانجه‌كانیان له ناوچه‌كه گوتی: "ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت نه‌وتی خۆمان ده‌فرۆشین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه. توانای واشنتۆن به‌جۆرێك نییه كۆتایی بهههناردهكردنی نه‌وتی ئێران بهێنێت. ئه‌گه‌ر رۆژێك ئه‌مریكا بیه‌وێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران رابگرێت، ئه‌وا ده‌بێت بزانێت به هیچ جۆرێك نه‌وت له ناوچەی كه‌نداو نافرۆشرێت".
حەسەن روحانی به تیشك خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی زۆر باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و موسڵمان هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وپێش ده‌بات، گوتی: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بهێنن له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌یه‌وێت به جیاكردنه‌وه‌ی چین و هیندستان و وڵاتانی دراوسێ رق و كینه به‌رامبه‌ر ئێران له ناوچه‌كه بڵاوبكاته‌وه. ئێمه نه دوژمنی گه‌لانی دراوسێین و نه ده‌شبینه دوژمنیان. به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده به‌یه‌كه‌وه ژیاوین. توانای ئه‌مریكا به جۆرێك نییه جیاوازی، پێكدادان و دوژمنایه‌تی بخاته نێو ئێران و وڵاتانی دراوسێ و ئیسلام".
ناوبراو ئه‌وه‌ی هێنایه به‌رباس كه ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات گورز له ئێران بوه‌شێنێت و خوزستان (ئەهواز) له‌و وڵاته جیابكاته‌وه و سزا بخاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام ناتوانێت ئه‌وانه بكات.