Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی لە میانی گوتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان پێشکەشیکرد، رایگەیاند "ده‌گوترێت ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو، سعوودیه و ئیمارات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به هاوبه‌شی جوڵه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی دابینكردنی پێداویستییه دارایی، په‌روه‌رده‌یی، لۆجیستیی و چه‌ك بۆ ئه‌و به ناو پاسه‌وانانه‌ی سنوور كه له سنووره‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا له تیرۆریستیان پێكده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه راست بن دیاره حکوومەتی سعوودیه كه له‌ژێر باری كوشتنی خاشقجی-یه‌وه ده‌رنایه‌ت و ئیمارات كه دژایه‌تی خۆی بۆ توركیا نه‌شاردۆته‌وه به‌مجۆره قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه".
ده‌وله‌ت باخچه‌لی گوتی: "ئەو وڵاتانەی کە بوونەتە کۆیلەی ئیمپریالیزم کوێ‌یان ئیسلامە، چی‌یان دروستە؟ ئەو حکوومەتە بێ ئیرادانەی کە تەڵە بۆ گەلی تورک دەنێنەوە و میوانداریی پووچێتیی دەکەن، با بزانن کە هیچ نیین جگە لە خەنجەرێکی ژەهراویی کە کراونەتە نێو پشتی ئیسلامەوە. سعوودیە ئەگەر لە خوای گەورە دەترسێت و شەرم لە بەندەکانی دەکات، با سەرەتا باجی ئەو تاوانە دڕندانەیە بدات کە ئەنجامیدا. هاوکارییکردنی دوژمنانی تورک و تورکیا، پشتیوانییکردنی تیرۆریستان، لەکوێی باوەڕ و ئیسلامدا جێگەی دەبێتەوە؟"