Mehmet Tosun,1 23
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌كانی زاپ، ئاڤاشین-باسیان، گارا و مه‌تینا باكووری عێراق، پێنج تیرۆریست له چالاكی خران.
سوپای توركیا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌كانی زاپ، ئاڤاشین-باسیان، گارا و مه‌تینا ئه‌نجام داوه.
له ئاكامدا پێنج تیرۆریست كه له ئاماده‌كاریدابوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان له چالاكی خراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وت و حەشارگە كه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كارده‌هێندران خاپووركراون.