Sarmand Hameed
11 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2021
هەولێر - AA
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەڵاحەددین محەمەد بەھائەددین رایگەیاند، فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی ھەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی.
سەڵاحەددین محەمەد بەھائەددین سەبارەت بە بۆردوومان و پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستین، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نووسیوویەتی: "بەداخەوە، لەم بەرە جەژن و وەرزە پیرۆزەدا، بینەری دیمەنی پەلاماری دڕندانەی داگیرکاری ئیسرائیل دەبین بۆ قودسی پیرۆز و مزگەوتی ئەقسا و بۆردوومانی کەرتی غەززە".
سەڵاحەددین محەمەد بەهائەددین راشیگەیاندووە کە ستەم ھەرگیز تاسەر نەبووە و ئایندەی نییە و نووسیوویەتی: "بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی ھەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار وشکستی ئاغاکانی".
لە رۆژی دووشەممەوە ئیسرائیل پەلاماری نوێژخوێنانی دا لە مزگەوتی ئەقسا و هێرش دەکاتە سەر کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا و قودسی داگیرکراو.
بەهۆی ئەو هێرش وپەلامارانەی کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات، تاوەکو ئێستا ٢٦ فەڵەستنی شەهیدبوون و ٨٥٠ی دیکە برینداربوون.