Heman Hussein Yaseen
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
ههولێر - AA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی کرد لە وەزیری دادی عێراق، سالار عەبدولستار.
نووسینگهی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان بڵاویکردەوە کە لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کراوە، بەتایبەتی گرنگیی هەماهەنگیكردن لە بواری بەشداریکردن و ئامادەبوون لە کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئهوهشی خستووهتهڕوو كه لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و خاپوورکردنی هەزاران گوند و دێهاتی کوردستان لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق کراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە كه سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان داوای کردووە كه وەزارەتی داد لە حکوومەتی فیدراڵ و دامودەزگا دادوەرییەکانی عێراق، رۆڵی گرنگ و ئەرێنی خۆیان بگێڕن لە سنووردانان و رێگریکردن لەو کارە نایاسایی و دەستدرێژییانەی دەکرێتە سەر موڵک و ماڵ و زەوی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ نەهێشتنی سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافی ئەو ناوچانە.