Muhammed Temim Hocaoğlu,Mohamad Misto
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌هۆی شەڕوپێکدادنی نێوان سوپای رژێمی ئەسەد و رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، ٢٥٠ سه‌ربازی رووسیا و ١٥٠ چه‌كداری حزبوڵڵای ره‌وانه‌ی شاری قامشلۆ کراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، رووسیا له میانی ئه‌م ١٠ رۆژه‌ی دواییدا، ٢٥٠ سه‌ربازی له رێگای فڕۆكه‌خانه سهربازییهكهیهوه ره‌وانه‌ی شاری قامشلۆ كردووه، هه‌روه‌ها ١٥٠ چه‌كداری حزبوڵڵاش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون و له باره‌گاكانی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د جێگیر كراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای رژێم ده‌ستیكردووه به مه‌شق و راهێنان به چه‌کی قورس به چه‌كدارانی شهبیحەی بەدناو.
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ناوچه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی له شارەکانی حه‌سه‌كه و قامشلۆ گه‌مارۆ داوه.
له ئاكامی پێكدادانه‌كه‌ی دوێنێی نێوان رژێم و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له حه‌سه‌كه سه‌ربازێكی رژێم كوژرا.