سياسەت, جيهان

سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە واشنتۆن

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە واشنتۆن کە لە میانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن تاوتوێ دەکات.

Zana Natık Kerem  | 14.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە واشنتۆن

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ گەيشتە واشنتۆن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن گەیشتووەتە واشنتۆن.

ڕۆژی دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، جۆ بایدن کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرسی گرنگ تاتوێ دەکەن، لەوانە دۆخی ئێستای ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، ئەرکی داھاتووی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، دۆخی ئابووریی عێراق و پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەرلەوەی بەرەو ئەمریکا بەڕێ بکەوێت، ڕایگەیاندبوو: "ئامانج لە سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن، گۆڕینی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە لە قۆناغی داھاتوو و کاراکردنی ڕێککەوتننامەی ستراتیژییە کە لەگەڵ بەرنامەی حکوومەتەکەمان بگونجێت کە تیایدا چاکسازییە ئابوورییەکان دەستەبەر بکات".

ئاماژەی بەوەشدابوو کە لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، دۆخی ناوچەکە دوای ڕووداوەکانی کەرتی غەززە، ھەروەھا کارەکانی لیژنەی باڵای سەربازی ھاوبەش بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن تاوتوێ دەکات.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın