جيهان, ئابووری

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی گەیشتە ڕیاز

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بەشداریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە ڕیاز پایتەختی سعوودیە دەست پێ دەکات و مەبەستی لە کۆڕبەندەکەش پەرەپێدانە بە وزە لەپێناو گەشەپێدان.

Zana Natık Kerem  | 28.04.2024 - نوێکردنەوە : 29.04.2024
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی گەیشتە ڕیاز

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی، گەیشتە ڕیاز پایتەختی سعوودیە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی لەسەر بانگھێشتی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی، گەیشتووەتە ڕیاز.

ڕاشگەیاندووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆڕبەندەکە کە لە ژێر ناوی "ھاریکاری نێودەوڵەتی و پەرەپێدان بە وزە لەپێناو گەشەپێدان" لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان و نوێنەرانی کۆمپانیا گەورەکانی بەشداربووی کۆڕبەندەکە، ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە ڕیاز پایتەختی سعوودیە دەست پێ دەکات و ئامانجی لە بەستنی کۆڕبەندەکەش پەرەپێدانە بە وزە لەپێناو گەشەپێدان.

ھەروەھا بەپێی میدیاکانی سعوودیە، ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک، وەزیرانی دەرەوە، شارەزایان و بیرمەندان لە کەرتی گشتی و تایبەت، نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکانەوە لە ٩٢ وڵاتەوە، بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیھانی لە ڕیاز دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın