سياسەت, عێراق

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی رووداوەکەی فەرحاتییەی کرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی: "زۆر بەتوندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەكەین كە لە ناوچەی فەرحاتییەی سەربە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین روویدا و تیایدا ژمارەیەك هاووڵاتی بوون بە قوربانی".

Zana Natık Kerem  | 18.10.2020 - نوێکردنەوە : 19.10.2020
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی رووداوەکەی فەرحاتییەی کرد

Arbil

هەولێر ــ AA

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە زۆر بەتوندی ئەو تاوانە دڕاندانە ئیدانە دەكەن كە لە ناوچەی فەرحاتییەی سەربە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین روویداوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە "زۆر بەتوندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەكەین كە لە ناوچەی فەرحاتییەی سەربە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین روویدا و تیایدا ژمارەیەك هاووڵاتی بوون بە قوربانی. هاوخەمی كەسوكاری قوربانییان و خەڵكی ناوچەكەین".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاندووە "داواكارین دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدرال دەستوبرد بكەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانكردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەكەوەن و تاوانكاران رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەیەنن".

نێچیرڤان بارزانی جەختی كردووەتە لەسەر ئەوەی كە ئەركی هەموو هێز و لایەنەكانە هاوكار و پاڵپشتی حكوومەت بن بۆ دانانی سنوورێك بۆ هەڕەشه و تاوانكاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆسەر ژیانی هاووڵاتییان و دامودەزگاكان.

دوێنێ شەممە‌ فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەددین رایگەیاندبوو كە 12 هاووڵاتی نیشتەجێی ناحیەی فەرحاتییە سەربە قەزای بەلەد لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە رفێندراون و دواتر كوژراون و تەرمەكانیان لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی سەڵاحەددین-ەوە دۆزراونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın