Sarmand Hameed
31 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح رایگەیاند کە کۆمەڵکوژی بارزانییەکان تاوانێکی لەبیرنەکراوە و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی مافی گەل وڕێگری لە سەرھەڵدانەوەی دیکتاتۆریەت و تاوانکاری، پێویستی بە یەکڕیزییە.
بەرھەم ساڵح لە ٣٨ھەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا لە تویتێکدا نووسیوویەتی: "کۆمەڵکوژی بارزانییەکان تاوانێکی لەبیرنەکراوە و پێویستی بەساڕێژ بوون وقەرەبوکردنەوەی قوربانییەکانە".
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح ھەروەھا راشیگەیاندووە "پاراستنی مافی گەل وڕێگری لە سەرھەڵدانەوەی دیکتاتۆریەت و تاوانکاری، پێویستی بە یەکڕیزییە بۆ خزمەتی خەڵک و رووبەڕوبوونەوەی ئاستەنگ و ئەگەرە سەختەکانی ئەم سەردەمە".