عێراق

ژمارەی قوربانیانی ھێرشە تیرۆریستەکەی پارێزگای سەڵاحەددین گەیشتە ٣٤ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە دوێنێ ھەینی کرایە سەر پرسەیەک لە ناحیەی یەسرب باشووری پارێزگای سەڵاحەددین کوژران و برینداربوون بەرزبووە بۆ ٣٤ کەس.

Zana Natık Kerem  | 31.07.2021 - نوێکردنەوە : 31.07.2021
ژمارەی قوربانیانی ھێرشە تیرۆریستەکەی پارێزگای سەڵاحەددین گەیشتە ٣٤ کەس

Arbil

ھەولێر ــ AA

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە دوێنێ ھەینی کرایە سەر پرسەیەک لە ناحیەی یەسرب باشووری پارێزگای سەڵاحەددین کوژران و برینداربوون بەرزبووە بۆ ٣٤ کەس.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر پرسەکەی گوندی ئەلبو جیلی سەربە ناحیەی یەسرب بەرزبووەتەوە بۆ ١٤ کوژراو و ٢٠ بریندار.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق راگەیاندبوو کە ھێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر پرسەیەک لە گوندی ئەلبو جیلی سەربە ناحیەی یەسرب باشووری پارێزگای سەڵاحەددین و لە ئاکامدا ھەشت کەس کوژراون ١٩ی دیکەیش بریندرابوون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەمنی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن کە گومان دەکرێت تیرۆریستانی داعش، ھێرشەکەیان ئەنجام دابێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın