سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق، برۆنۆ ئۆبێر.
Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له هه‌ستیاریی دۆخی عێراق و پێویستیی وڵات به سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی كرده‌وه، هه‌روه‌ها مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی له عێراق به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و جددی له‌قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق، برۆنۆ ئۆبێر، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕۆڵی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن له پشتگیریكردن و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 6/10/2019 له هه‌ولێر بەڕێوەچوو و كۆنسوڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر، ئۆلیڤیێ دیکۆتینی ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا، دۆخی ئێستای عێراق، پێشهاته ئه‌منییه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ركردنیان، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، دۆخی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌گشتی تاوتوێ كرد.