AA
18 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
هه‌ولێر- AA
سەرۆکۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح و سەرۆکی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا، و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەماى دەستوور، کردووه‌تەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه، دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان، جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جێگرى سەرۆکوەزیران و وەزیرى داراییی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەبوون، و گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمى کوردستان کراوه، بەتایبەت پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق و ماددەی ١٤٠ و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆ و توندڕەویى.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق، و هێزە عیراقییەکان و کارى پێکەوەییان، و یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا كراوه‌ته‌وه.
ئێوارەى ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح و شاندێکى یاوەرى، بە سەردانێک گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازییان لێ‌کرا.