سياسەت

نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی كرد

- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختیشی لە سەربەخۆییى دەسەڵاتى دادوەریى و سەروەریى یاسا لە هەرێمى کوردستان کردەوە.

Hemn Baban  | 01.10.2019 - نوێکردنەوە : 02.10.2019
نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی كرد

Arbil

هه‌ولێر-AA

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختیشی لە سەربەخۆییى دەسەڵاتى دادوەریى و سەروەریى یاسا لە هەرێمى کوردستان کردەوە.

له‌ دیداری نێچیرڤان بارزانی و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییدا وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و دیداره‌دا جەختی لە سەربەخۆییى دەسەڵاتى دادوەرى و سەروەریى یاسا لە هەرێمى کوردستان کردەوە بە شێوەیەک کە جێى متمانەى هاووڵاتیان بێت و هەبوونى میکانێزمێکى هاوکارى و هەماهەنگی لەنێوان دەسەڵاتى دادوەریى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بە گرنگ و پێویست زانى، هەروەها هەموو پشتگیرییەکى لە چوارچێوەى یاسادا بۆ دەسەڵاتى دادوەریى لە هەرێمى کوردستان نیشان دا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın