Cüneyt Karadağ
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
به‌رلین- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبەیر سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌ڵمانیا بۆ نه‌فرۆشتنی چه‌ك به‌و وڵاتانه‌ی لایه‌نن له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا، رایگه‌یاند: "پێویستمان به چه‌كی ئێوه نییه. له جێگه‌ی دیكه‌وه ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ین".
عادل جوبەیر له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی (DPA) ئه‌ڵمانی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئه‌ڵمانیا كه له ماوه‌ی دواییدا گرژییان به‌خۆوه بینیوه، روونكردنه‌وه‌ی دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه باسی له‌وه‌كرد كه رایه‌ڵه‌ی به‌هێز له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و سعوودیه‌دا هه‌یه و رایگه‌یاند: "ئه‌مانه رایه‌ڵه‌ی سیاسیی، ئابووریی و ئاسایشن. به‌ڵام ئێمه خۆمان ناخه‌ینه دۆخێكه‌وه كه ببین به تۆپی یارییكردن. یان ئه‌ڵمانیا ده‌بێته دابینكاری متمانه‌پێكراوی پێداویستیی سه‌ربازیی یانیش نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا كێشه‌یه‌كی هه‌یه له فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه، ئێمه ناتوانین له‌وباره‌یه‌وه فشاری لێبكه‌ین. پێویستمان به چه‌كی ئێوه نییه. له جێگه‌ی دیكه‌وه ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ین".
جوبەیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا چاكبكه‌نه‌وه پێویسته دڵنیابن له‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی تۆپی نێو یاریی تۆپی پێیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبەیر باسی له‌وه‌كرد كه جه‌نگی یه‌مه‌ن جه‌نگێكی ره‌وایه و ئه‌وان له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تێكی شه‌رعی له‌و وڵاته ده‌ستوه‌ردانیان كردووه و رایگه‌یاند: ''جه‌نگێكی به‌رگرییه و دۆخێكی هه‌ڵه لێره‌دا بوونی نییه''.