1 23,Zana Natık Kerem
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
قودس ــ AA
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو رایگەیاندووە لە چوارچێوەی ئەو پلانەی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بۆ کۆچکردنی نۆ ھەزار جوولەکەی ئەسیوپی بۆ ئیسرائیل دانراوە، لەئێستادا رێگە بە ھەزار جوولەکەی فالاشا دەدرێت بەرەو ئیسرائیل کۆچ بکەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند کە لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری، ئاستەنگەکانی بەردەم تێکەڵبوونی جوولەکەکانی ئەسیوپیا لە کۆمەڵگەی ئیسرائیل تاوتوێ دەکات گوتوویەتی: "رێگە بە ھەزار جوولەکەی فالاشا دەدەین بەرەو ئیسرائیل کۆچ بکەن بە تایبەتیش ئەو خێزانانەی کە رۆڵەکانیان لە ئیسرائیل دەژین".
بەپێی رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت، بێنیامین ناتانیاھو ئەوەشی گوتووە "رێگە نادەین ھیچ جۆرە لە رەگەزپەرستییەک بەرامبەر جوولەکەکانی ئەسیوپیا پەیڕەوبکرێت و دژ بەم دیاردەیە تێدەکۆشین".
ژمارەی جوولەکانی ئەسیوپیا لە ئیسرائیل گەیشتووەتە زیاتر لە ١٣٠ ھەزار جوولەکە کە لەو ژمارەیە ٥٠ ھەزاریان لە ئیسرائیل لە دایکبوون.
لە ساڵانی نێوان ١٩٨٤ و ١٩٩١، تەنها٨٠ جوولەکەی ئەسیوپی بەرەو ئیسرائیل کۆچیان کردبوو.