Hemın Othman Mohammed
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جۆن برینان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ وڵاتی دووچاری قه‌یران كردووه و، ئه‌گه‌ر داواكاری گشتیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت، رۆبێرت موله‌ر له‌سه‌ر كارلاببات كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌وا پێویسته كۆنگرێس به تره‌مپ بڵێت ئیتر به‌سه.
برینان، له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری نیشتمانی، جه‌یمس كلاپه‌ر، به‌شداری كرد له كۆڕبه‌ندی ئاسایشی ئه‌سپین، كه له شاری ئه‌سپین لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ رێكخرابوو.
برینان باسی له‌وه كرد كه داواكاری گشتیی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت موله‌ر، بژارده‌یه‌كی باشه كه لێكۆلینه‌وه له بانگه‌شه‌كانی كاریگه‌ری رووسیا ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا و، به‌پێویستی زانی موله‌ر ئه‌و داخوازییانه‌ی تره‌مپ ره‌ت بكاته‌وه كه ده‌ستووری نیین.
برینان باسی له بانگه‌شه‌كانی له‌باره‌ی له‌سه‌ركارلابردنی موله‌ر كرد له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه و، گوتی: "ئه‌گه‌ر (موله‌ر) له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له‌سه‌ر كارلاببرێت، ئه‌وا به‌ڕاستی هیوادارم ئه‌ندامانی كۆنگرێس، نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراومان دژی ئه‌وه بوه‌ستنه‌وه و بڵێن ئیتر به‌سه. واز له به‌هانه‌هێنانه‌وه بهێنن بۆ ئه‌و شتانه‌ی یاسا و سیستەمی حكوومه‌تمان پێشێل ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا، برینان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت شتێكی شاراوه‌ی نییه پێویسته تاو به لێكۆڵینه‌وه لەبارەی دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بدات، پێویستیشه داواكاری له‌سه‌ركارلابردنی موله‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌وه ره‌ت بكرێته‌وه.
برینان ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی له قه‌یرانێكدایه، بچووككردنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری له‌باره‌ی رووسیا له لایه‌ن تره‌مپه‌وه به شه‌رمه‌زاری وه‌سفكرد.
هاوكات برینان باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی كاره‌كانی تره‌مپ له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا دووچاری بێ ئومێدی بووه و، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه نازانێت تره‌مپ به‌و سیاسه‌ته چۆن وڵات ئارام و سه‌قامگیرتر ده‌كات.
گوتیشی: "زۆر به دروستی ده‌یڵێم كه نیگه‌رانی هه‌یه له‌وه‌ی هه‌ندێکجار تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتانه‌دا نییه كه ده‌یانڵێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری نیشتمانی كلاپه‌ر، كه له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا قسه‌ی كرد، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ به‌پێی پێویست جددیاتی به‌رامبه‌ر رووسیا وه‌رگرتووه یان نا؟ ئاماژه‌ی به هوتافی "سه‌رله‌نوێ ئه‌مریكای گه‌وره"ی تره‌مپ كرد له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و، گوتی: "ئه‌جێندای كۆشكی سپی له‌بری سه‌رله‌نوێ ئه‌مریكای مه‌زن، به ئاراسته‌ی سه‌رله‌نوێ رووسیای مه‌زنه".