Zana Natık Kerem
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
كابول ــ AA
بەرپرسێكی ئەفغانستان رایگەیاند كە چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ٣٠ی پۆلیسی ئەفغانستانیان لە ویلایەتی بەدەخشان لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە گوللـەباران كرد كە پێشتر دەستگیری كردبوون.
ئەندامی ئەنجوومەنی شورای ویلایەتی بەدەخشان، كەماك پێك حوسەینی رایگەیاند كە چەكدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ماوەكانی رابردوودا، هێرشیانكردە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە قەزای تیغاب لە ویلایەتەكە و ژمارەیەك پۆلیسیان دەستگیر كرد.
كەماك پێك حوسەینی ئاماژەی بەوەشدا كە چەكدارەكانی تاڵیبان، ٣٠ی پۆلیسیان گولـلەباران كرد.
هاوكات فەرمانڕەوای ویلایەتی بەدەخشان، ئەحمەد فەیسەڵ بەگزاد رایگەیاند كە لەو هێرشەدا، چەكدارانی تاڵیبان ١١ پۆلیسیان كوشت بەڵام هیچ زانیارییان لە چارەنووسی ٢٠ پۆلیسی دیكە نییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە بەرپرسانی ئەفغانستان لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێكردووە.
لای خۆیەوە گوتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید رایگەیاند كە دوای هێرشەكەیان بۆ سەر بنكەكە، ٤٦ پۆلیسیان كوشتووە.