Muhammed Ali Kamal
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
هه‌ولێر- AA
ئه‌مڕۆ له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، و به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، رێواز فایه‌ق و سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سهرۆكايهتییهكه و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێم، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه فه‌رمییه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت بووه به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى بارودۆخى عێراق و ناوچه‌كه، و هه‌ڵسه‌نگاندنى پێشهاته‌كان و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر به پێی راگه‌یه‌نراوه فه‌رمییه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه گه‌یشتووه:
"یه‌كه‌م: كۆبوونه‌وه به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ڕووداوانه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا له عێراق رووياندا، به‌تايبه‌تيش پێشهاته‌كانى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكانه له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌ك و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى گه‌لانى عێراقدا نييه، بۆيه داوادهكهين هه‌موو لايه‌ك دان به خۆيان‌دا بگرن و سه‌رجه‌م و هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى فيدراڵی هه‌وڵى جددى بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانى يهكلاكردنهوهى ململانێكان و گه‌لى به‌شمه‌ینه‌تی عێراق چيتر باجى ئه‌و رووداوانه نه‌دات و ئه‌و بارودۆخه نه‌كرێته بيانووى پشتگوێخستنى خواسته ره‌واكانى هاووڵاتيان و خۆپيشانده‌رانى عێراق".
"دووه‌م: هاوههڵوێستيى فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رز نرخێنرا و جه‌خت له پێویستیی كارى هاوبه‌ش و پاراستنى يه‌كڕيزیى و يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه‌كان له به‌غدا و هه‌رێم كرايه‌وه به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كيى هه‌مووان بێت".
"سێیه‌م: پاڵپشتيى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى دووپاتكرايهوه".
"چواره‌م: كۆبوونه‌وه به نيگه‌رانييه‌وه سه‌يرى هه‌نگاونانى يه‌كلايه‌نه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له دانيشتنى رۆژى يه‌كشه‌ممه، ٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠دا ده‌كات و به پێشێلكردنى بنه‌ماى پێكه‌وه‌كاركردن و ده‌وڵه‌تى فيدراڵ و به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ پرۆسه‌ى سياسى و سهقامگيريى عێراق".
"پێنجه‌م: كۆبوونه‌وه جه‌ختده‌كاته‌وه كه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان به به‌شداریى و راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌نه كوردستانييه‌كان بێت".