Ali Mukarrem Garip,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
كه‌ركووك - AA
خێزانی پێشمه‌رگه دیله‌كانی ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركووكدا كۆبوونه‌وه و، داوایان له حكوومه‌ت كرد كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان ئازاد یان رزگار بكرێن.
عیرفان به‌رزنجی، نوێنه‌ری خێزانی دیله‌كانی ده‌ستی داعش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت رۆڵه‌كانمان له‌ده‌ست داعش ئازاد یان رزگار بكرێن. رزگاركردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ماویه‌كی كورت له‌مه‌وبه‌ر ئێمه‌ی زۆر دڵخۆش كرد. ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێت رۆڵه‌كانمان ئازاد بكرێن".
به‌رزنجی باسی له‌وه كرد كه هه‌واڵیان له منداڵه‌كانیان نییه و، گوتی: "ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه هه‌واڵمان له‌و منداڵانه‌مان نییه كه له‌ده‌ست داعشدان. ئه‌وه‌ی زۆر ئێمه و ته‌واوی خێزانی دیله ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی نیگه‌ران كردووه ئه‌وه‌یه، پێویسته حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستیاربن به‌رامبه‌ر ئه‌و خێزانانه".
به‌رزنجی باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌وان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن بزانن منداڵه‌كانیان له ژیاندا ماون یان نا و، گوتی: "ته‌نها داخوازیمان له به‌رپرسان ئه‌وه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له‌وه‌ی كه ئایا منداڵه‌كان له ده‌ستی داعشدا ماون یان نا. هه‌رچه‌نده رێكخراوی تیرۆرستیی داعش مووسڵ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی له‌ده‌ستداوه، هێشتا هه‌واڵمان له رۆڵه‌كانمان نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانمان له ژیاندا نه‌مابن، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیشیان ئارامیمان پێده‌دات".
هاوسه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیل، بە ناوی ناهیده شوانی گوتی: "هه‌رچه‌نده دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌وتووه‌ته ده‌ستی داعشه‌وه، په‌یوه‌ندیمان به حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كردووه، هیچ كه‌س گرنگیی پێنه‌داوین. ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین هه‌ر خۆمان ده‌یبیستین".
كچی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیل، بە ناوی نازدار به‌رزنجی گوتی: "گه‌وره‌ترین ئاواتم ئه‌وه‌یه باوكم كه سێ ساڵه نه‌مبینیوه ئازاد بكرێت. ده‌مانه‌وێت بیبینین و ده‌نگی ببیستین".
دایكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیل، بە ناوی حه‌مدییه نامیق گوتی: "وه‌ك رۆژانی پێشتر ئه‌مڕۆیش هیچ به‌رپرسێك گوێی لێ نه‌گرتین و گوێی نه‌دا به كێشه‌كانمان".
له 24ی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه كه رووداوه‌كانی داعش ده‌ستیپێكردووه تا ئێستا له میانی شەڕو پێكدادانه‌كاندا، 21 پێشمه‌رگه‌ی كه‌ركووكی له لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیراون.