Sayed Khodaberdi Sadat,Hemın Othman Mohammed
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
كابول - AA
چه‌كدارانی تاڵیبان، هه‌شت سه‌ربازیان له شارۆچكه‌ی ئاب كاماری سەر بە ویلایه‌تی بادغیس خۆرئاوای ئه‌فغانستان، رفاند.
گوته‌بێژی ویلایەتی بادغیس، زاهیر باهاند ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و چه‌كدارانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یەکی پۆلیس لە شارۆچكه و، هه‌شت سه‌ربازیان رفاندووه.
زاهیر باهاند باسی له‌وه كرد كه نازانرێت سه‌ربازه‌كان بۆ كوێ راپێچکراون و، لێكۆلینهوهشیان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه لێكۆلینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی سه‌ربازێكی بنكه‌كه ده‌كه‌ن به رێكخراوه‌كه‌وه.
لای خۆیه‌وه تاڵیبان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه سه‌ربازه‌كان رفێنراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر بنكه‌كه‌دا گیراوه.