Hemn Baban
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی بوودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به نا ئومێدییه‌وه ده‌ڵێت: " یه‌كێك له كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش موزایه‌ده‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانه به‌داخه‌وه، ئێمه ده‌بێت واقیع بین، ساڵی نوێ به‌ڕێوه‌یه، مانگی یه‌ك سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به پێشمه‌رگه نادرێت، ئه‌و كات ده‌بێت ئه‌و په‌رله‌مانتارانه چی وه‌ڵامێكیان بۆ پێشمه‌رگه پێ هه‌بێت".
ئه‌و گوتیشی: "ئێمه پێشنیازێكمان هه‌بوو بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری دهرمانهێنابوو، و په‌سه‌ندكرابوو و گه‌یاندمانه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان رێككه‌وتبووین كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌سه‌ند بكرێت ده‌رفه‌تێكی زێڕینه، چونكه لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری رازی ببوون به‌وه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پێشمه‌رگه جیابكرێته‌وه كه ژماره‌یه‌كی بۆ دانرابوو ئه‌وه باش بوو".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونیشی ده‌كاته‌وه: "ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه من له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق قسه‌م كردووه و ده‌ڵێن هه‌ر وه‌كو ساڵانی پێشووه و هیچ جۆره پاره‌یه‌كتان له‌لای ئێمه نییه، چونكه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه، له نێو بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری هیچ بوودجه‌یه‌ك به‌ناوی بوودجه‌ی هێزه وشكانییه‌كانه‌وه نییه و ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ر كه‌سێك قسه ده‌كات شاره‌زایی نییه و به عه‌قڵی خۆی قسه ده‌كات، بۆیه وه‌كو ساڵانی پێشوو بوودجه‌ی عێراق هیچ شتێكی بۆ پێشمه‌رگه تێدا نابێت".
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی بوودجه بۆ 25 هه‌زار پێشمه‌رگه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت"ئه‌وان گوتییان بڕی 17 له‌سه‌دی بوودجه‌ی هێزه وشكانییه‌كانی عێراق كه 150 هه‌زار كه‌سن بۆ پێشمه‌رگه بێت، به‌ڵام له بنچینه‌دا هێزه وشكانییه‌كان بوودجه‌ی له‌نێو وه‌زاره‌تی به‌رگریی نییه، ئه‌مه‌ش هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه، بۆیه ئه‌مساڵ هیچ بوودجه‌یه‌ك بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج ناكرێت و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها میزاجی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت شتێكی كه‌م ده‌نێرێت كه به‌پێی بوودجه نییه، ئه‌گه‌ر شتێكی كه‌م بنێرێت وه‌كو ئه‌و ئامێرانه‌ی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆمب كه هه‌موو شته‌كانی لێكرابوونه‌وه و به كه‌موكورتی بۆ پێشمه‌رگه نێردرابوو".
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش و دواین زانیاریییه‌كان له‌باره‌ی رووبه‌ری ژێر ده‌ستی داعش شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: "هیچ پارێزگایه‌ك 100 له‌سه‌د له ده‌ستی داعش نه‌ماوه، له كه‌ركووك ته‌نها قه‌زای حه‌ویجه‌یان به‌ده‌سته‌وه ماوه، له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین قه‌زای شهرگاتییان لەژێر دەستدا ماوه، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شێك له مووسڵ و قه‌زای تلكێفیان به‌ده‌سته‌وه ماوه، بۆیه هیچ دیار نییه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر رێڕه‌وێك بكربایهتهوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له چه‌كدارانی داعش مووسڵ‌یان به‌ره‌و شوێنی تر جێ بهێشتبا ئه‌وا باشتر ده‌بوو، به‌ڵام موزاده‌یه‌ی هه‌ندێك بۆ ئه‌وه‌ی كه نابێت هیچ داعشێك له مووسڵ ده‌ربازی ببێت وایكرد پلانه‌كه به‌و شێوه‌ی ئێستا بێت، له راستیدا پلانه‌كه پلانێكی عێراقی بوو، ئه‌گه‌رچی زۆر فه‌رمانده ناڕازی بوون، به‌ڵام ئه‌وه كرا به پاساوی ئەوەی كه چه‌كدارانی داعش ده‌ستییان له خوێنی عێراقییەکان سووره و نابێت هیچیان ده‌ربازییان ببێت".
شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "ئه‌گه‌ر رێڕه‌وێك بكرابایتهوه بۆ چوونی داعشه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ باشتر بوو، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی شار چاره‌سه‌ر ده‌كرا و له‌ناو ده‌بران، به‌ڵام ئێستا شه‌ڕ هێشتا به‌رده‌وامه و به‌شه‌كه‌ی دیکەی مووسڵ كۆڵانه ته‌سك و كۆنه‌كانه و شه‌ڕ تێیدا قورس ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له قسه‌كانیدا بۆ ئانادۆڵو گوتیشی: "فاكته‌ری سه‌ره‌كی زوو رزگاركردنی گونده‌كانی عه‌باسی و ناوچه‌كانی گۆگجه‌لی و گه‌یاره راپه‌ڕین و یارمه‌تیدانی خه‌ڵك بوو بۆ سوپا و هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام له شوێنه‌كانی دیکە ئه‌مه كه‌متره یان هه‌ر ناكرێت، بۆیه شه‌ڕه‌كه درێژه ده‌كێشێت".
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی مووسڵیش ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: "ئه‌گه‌ر عێراق هێزی پاڵپستی ده‌ست بكه‌وێت و بتوانێت ئه‌و خاكه‌ی گرتوونییه‌ته‌وه به هێزه‌كانی بگرێته ده‌ست، ئه‌وا ره‌نگه بتوانێت سه‌ره‌تای ساڵی 2017 مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، به‌ڵام به‌گشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ مووسڵ شه‌ش تا حه‌وت مانگی ده‌وێت".